خوێندراوەتەوە: (7.9K)

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سبەی شەو مانگ گیرانی تەواوەتی ڕوودەدات.

هاوكات، نووسینگەی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكان، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ، یەک شەممە، مانگ گیرانێکی تەواو لە نەجەف و سەرجەم شارەکانی عێراق بە ڕوونی 100% دیار دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، مانگ گیران لە نەجەف لە کاتژمێر ٦:٢٨ی ئێوارە دەست پێدەکات و لە کاتژمێر ٩:١١ شەو دەگاتە لوتکە. مانگ گیرانەکە کاتژمێر ١١:٥٥ خولەکی شەو کۆتایی دێت.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی و گەردوونی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سبەی شەو، شەوی یەك شەممە، دیاردەی مانگ گیرانی تەواوەتی ڕوودەدات و مانگ شێوەی دەگۆڕێت بۆ ڕەنگی سوور هاوشێوەی خوێن.

وتیشی، مانگ گیرانی تەواوەتی لە هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا و ئەفریقا و ئوسترالیا و جەمسەری باشوری زەوی دیار دەبێت ، مانگ گیرانەکە بە تەواوی لە وڵاتانی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و ئاسیا و ڕۆژئاوای ئوسترالیا دەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، ماوەی مانگ گیران 3 کاتژمێر و 29 خولەک، دەخایەنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 195 Today: 979 📊 Click Here