خوێندراوەتەوە: (11.5K)

چالاک ئەحمەد

ئەزمونی حکومڕانی پارتی و یەکێتی تەمەن ٣٣ ساڵ شکستی گەورەی هێناوە ، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئۆپۆزسیۆنێکی کاراو بەهێزمان نیە لێبڕاوانە خەبات بکات بۆ ڕادانی ئەم دەسەڵاتە ، هەر ئەمەش بوەتە هۆی تەمەن درێژی و مانەوەی ئەم دەسەڵاتە خەمساردە.
لە کورترین پێناسەدا یەکێتی جگە لە میلیشیایەکی چەکداری سوپای پاسداران و هاوپەیمانی میلیشیا شیعەکانی عێراق هیچ شتێکی دیکە نیە.هاوپەیمانی پارتیشە و ئەو ناکۆکیانەی هەیانە لەسەرپلە و پۆست و داهاتی نەوت و گازەو زیادبونی نفوزو هەیمەنەیە لە هەرێم .

پارتیش هیچ پێکهاتەیەکی لە حیزب ناچێت هەموو بڕیار و جومگە گرنگەکانی لە دەستی بنەماڵەی بارزانی دایە ، پارتیەکان نەک بڕیار بەدەست نین بەڵکو جگە لە دەروێش و کۆیلەیەک هیچ نرخ و بایەخێکیان نیە لای بارزانیەکان چ جای بگات بەوەی ڕاوبۆچونیان هەبێت لەسەر پرسە گرنگەکانی حیزب جا ئەندام سەرکردایەتی بێت یاخود مەکتەبی سیاسی.

خراپترین جۆری پارتی بوون و شاراوەترینیان ئەوانەن خۆیان بە بێلایەن دەناسێنن و جا رۆژنامەنوسبێت یاخود مامۆستای زانکۆ یا مامۆستای ئاینی. ئەم جۆرە ئامانجیان جوانکردنی سیمای کارە قێزەونەکانی پارتیە و خزمەت بە پڕۆژەی پارتی دەکەن، جا لە کوردستان بژین یاخود لە وڵاتانی ئەوروپا. ئەم کەسانە خەنی کراون لە پارە و ئیمتیازات.
ئەم حیزبە قوتابخانەیەکە بۆ سڕکردنی هۆشی خەڵکی ، بەجۆرێک کەسێک بەرزترین پلەی شەهادەی هەبێت ، پسپۆڕی بوارێک بێت یا بەرزترین پلەی حکومی هەبێت بەڵام هەر دەبێت لەدوای مناڵێکی بنەماڵەی بارزانیەوە رێبکات، مافی ئەوەی نیە بێتە هاوشانیشی چ جای پێشی بکەوێت ، هەموو ئەوانەشمان بەچاوی خۆمان دیوە.

مەسعود بارزانی ماوەی ١٢ ساڵ سەرۆکی هەرێم بوو هیچ دەسکەوتێکی سیاسی گرنگی بۆ هەرێمی کوردستان بەدەست نەهێنا لەو ماوە دوورو درێژەی حکومڕانیدا،نە توانی دوو ئیدارەیی یەکخات.
نە توانی هێزی پێشمەرگە یەکبخات و بیکاتە هێزێکی نیشتیمانی .
نە توانی ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانی دروست بکات .
نە ئابوریەکی بەهێزی دروست کرد بۆ هاوڵاتیەکانی ، سەرەڕای ئەوە ٣٢ ملیار دۆلار قەرزارن.
نە توانی مادەی ١٤٠ و ناوچەدابڕێنراوەکان بهێننەوە سەر هەرێم .

بۆیە مەسعود بارزانی بە پیاوێکی نەخوێندەوار ناسراوە لە روی سیاسیەوە و خاوەنی شکستی ریفراندۆمە ئەو ریفراندۆمەی وتی سەرم دادەنێم ئەگەر سەری نەگرت.
لەم چەند رۆژەی رابردودا جارێکی تر پەنجەی هەڕەشەی بەرامبەر حکومەتی عێراق راوەشاند و وتی قبوڵی ناکەین خۆ ئێمە دەرۆزەچی نین ، هەر دوای ئەم لێدوانە وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی وەک تەحەدایەک بۆ مەسعود بارزانی موچەی فەرمانبەرانی راگرت و وا ٣ مانگە واتە یەک وەرزە موچە نەدراوە.
یەکێتی و پارتی زەلیل و کزۆڵ خەریکی پاڕانەوەن هەموو هەوڵێکیان داوە تاکو ئەو هەڕەشە و پەنجە ڕاوەشاندنەی بارزانی چارەسەر بکەن بەڵام بێسود بوە.

عەقڵیەتی خێڵەکی بۆ حکومڕانی نابێت

هێندە سادە و ساویلکەن لەڕوی سیاسیەوە بۆدەربازبون لەو قەیرانە سیاسی و ئیداریەی تێیکەوتون چاوەڕێی روخانی حکومەتی عێراقن . زۆر بەگەرم و گوڕی هەواڵی لێدان و کەوتنی حکومەتی عێراق بڵاودەکەنەوە و دەنگۆی بێبنەما دەئاخنە گوێی لایەنگرەکانی تاکو بێ ئومێد نەبن و خۆیان لەم قەیرانە دەرباز بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 1,544 📊 Click Here