بەربژێرێکی دورخراوە لە لیستەکەی محەمەد شیاع سودانی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن سکاڵای دژی سودانی تۆمار کردوە، بە تۆمەتی ئەوەی “پارەی حکومەت و پێگەکەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەکار هێناوە”.
حوسێن سەعید کازم بەربژێری لیستی “هاوپەیمانیی ئاوەدانی و گەشەپێدان” بوو، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوێنێ ١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بە نوسراوێک سکاڵای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکرد دژی سودانی، و تۆمەتباری دەکات بەوەی پێگە و دەسەڵات و پارەی حکومەت بەکار دەهێنێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، بەو هۆکارە داوا دەکات لە هەڵبژاردن دوور بخرێتەوە.
هەفتەی ڕابردوو، حوسێن سەعید کازم(حوسێن عەرەب) بەهۆی ساختەکردنی بڕوانامەی زانکۆوە لە لایەن کۆمسیۆنەوە دوورخرایەوە، ئەمڕۆ(٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥)، لە ڕاگەیێنراوێکدا هاوپەیمانی ئاوەدانی و گەشەپێدان بڵاویکردەوە، لەمەودوا ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوانەوە نییە و دورخراوەتەوە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بانگەشەی هەڵبژاردن
محەمەد شیاع سودانی
