خوێندراوەتەوە: (867)

دوای زیاتر لە دوو ساڵ شەڕ وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ژمارەی سەربازە کوژاروەکانی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە هەزار و ١٠٠ سەرباز کوژراون.

دووشەممە ٦ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئاماری کوژاروەکانی بڵاوکردەوە بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک، لە دەستپیکی شەر غەزەوە هەزار و ١٥٢ سەرباز و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیان کوژراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، ژمارەیە تەنها سەرباز نین، بەڵکو کارمەندانی پۆلیس، دەزگای ئاسایشی ناوخۆ ، کارمەندانی دەزگای زیندانەکان و ئەندامانی تیمەکانی ئامادەباشی لەخۆدەگرێت، کە جگە لە کەرتی غەززە، لە باشوری لوبنان و کەناری ڕۆژئاوادا کوژراون.

زیاتر ٤٠٪ کوژراوەکان تەمەنیان لە خوار ٢١ هەروەها، ١٤١ کوژراویشیان تەمەنیان زیاتر بوە لە ٤٤ ساڵ و ٦٦ سەربازیان لە ڕیگەزی مێ بوون .

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستی کەرتەکە ٦٧ هەزار کوژراوی تێپەڕاندوە و و زیاتر لە ١٦٩ هەزار برینداریش تۆمارکراوەن.

غەزە

ئیسرائیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 1,727 📊 Click Here