خوێندراوەتەوە: (6.2K)

سوپای ئیسرائیل ئاگربەستی کاتی و تەکتیکی لە چەند ناوچەیەکی غەززە راگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی هاوکارییەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەموزی 2025، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، “ئاگربەستی تەکتیکی و کاتی لە چەند ناوچەیەکی غەززە رادەگەیەنین”.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە، “تا کاتێکی دیکە رۆژانە ئۆپەراسیۆن لە شاری مواسی س غەززە و دێربەلەح دەوەستێنین”.

دەشڵێت، “ئاگربەستە کاتییەکە لەوشوێنانە دەبێت کە تیادا سوپا ئۆپەراسیۆنی نییە”.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، “ئیسرائیل کەمکردنەوەی گرژییەکان بە مەبەستی مرۆیی لە ناوەندە سڤیلەکان و رێڕەوە مرۆییەکاندا جێبەجێ دەکات، بۆ رێگەدان بە دابەشکردنی هاوکارییەکان.”

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو لەژێر فشاری نێودەوڵەتیدا ئیسرائیل لە رێگەی ئاسمانەوە رێگەی بە نەتەوەیەکگرتووەکان دا خۆراک و دەرمان بگەیەنێتە غەززە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوکرد، “یەکەم بڕی هاوکاریی بۆ غەززە لە ئارد، شەکر و خواردنی قوتووبەند پێکهاتووە، هاوکارییەکە لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دابینکراوە”.

بەگوێرەی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە، تائێستا لانیکەم 124 کەس بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، کە 84یان منداڵن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 1,512 📊 Click Here