خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت” رێککەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، زەمینەیەکی گرنگ بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گاز دەڕخسێنێت و قۆناغێکی نوێ دادەمەزرێنێت.”

لە وتەیەکدا بۆ چاتم هاوسی بەریتانی، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنانەت لە سەردەمی ناکۆکیشدا روون بوون و کێشەکان پەیوەندییان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی هەبووە.

ئەو جەختدەکاتەوە “هیچ بڕیارێکی سیاسی نەبووە بۆ راگرتنی ناردنی پارە یان دروستکردنی کێشە لەگەڵ هەرێم[ی کوردستان].

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی” ناکرێ پارێزگایەک پابەند بێت بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، بەڵام هەرێمی کوردستان چاوپۆشی لێبکرێ کاتێک هەمان پابەندبوونی”.

سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەتی ئێستای عێراق حکومەتێکی هاوپەیمانییە و هەموو پێکهاتەکانی عێراقی تێدایە و دۆسییەکان بە شێوەیەکی کراوە لە ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و گوتی: “برایانی وەزیرانی کورد لە ئەنجوومەنی وەزیرانن و بێگومان پێداگیرن لەسەر پابەندبوون بە دەستوور و یاسا”.

سوودانی رێککەوتنەکەی بە گرنگ دانا بۆ بەهێزکردنی وەبەرهێنان و پاراستنی مافی کۆمپانیاکان و گەشەپێدانی ئابووری نیشتمانی عێراق.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە، ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێکردەوە.

سودانی

کێشەی نێوان هەرێمو بەغدا

پرسی نەوت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 1,714 📊 Click Here