خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوا لە گەلی عێراق و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، بەشێوەیەکی فراوان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دا بکەن.

محەمەد شیاع سودانی لە بەشێک، هەینی ٧ی تشرینی دووەم لە وتەکانیدا ڕایگەیاند” داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن و بەشداریکردنتان لە هەڵبژاردن نامەیەکی ڕوون دەبێت بۆ دەستاودەستی ئاشتییانەی دەسەڵات.”

وتیشی” بانگەواز لە گەلەكەمان دەكەین لە هەرێمی كوردستانی عێراق، لە هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بكەن.”

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند مانگی ڕابردوودا هەموو کارێکمان کرد بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، دەنگدان مافێکی دەستوورییە و خەڵک مافی خۆیەتی نوێنەری خۆی هەڵبژێرێت.

سوودانی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیشەوە باسی ئەوەیکرد، دوای ١٠ ساڵ توانیمان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک ئەنجام بدەین.

محەمەد شیاع سودانی

هەرێمی کوردستان

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 13 Today: 2,131 📊 Click Here