سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی عێراق کۆبووە و کۆنووسە هاوبەشەکەی هەولێر و بەغدای پێ باش بووە و وتویەتی “خوێندنەوەی بۆ دەکەم و هەڵوێستی خۆم ڕادەگەیەنم”.
کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ یەک شەممە لە بەغدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک کوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی عێراق کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بووە، بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی داهاتی ناوخۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا، کە یەکێک لە لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستانە.
میدیاكانی پارتی بڵاویانكردەوە، شاندی دانوستانکاری عێراق کۆنووسە هاوبەشەکە، کە لەگەڵ شاندی کوردستان ئامادەیان کردبوو بە سودانییان داوە.
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق وتویەتی، سودانی راپۆرتەکەی لە شاندەکە وەرگرتووە، ڕاپۆرتەکەی پێ باش بووە، وتوویەتی خوێندەوەی بۆ دەکەم و وەڵامتان دەدەمەوە هەڵوێستی من چییە.
هەر بەپێی هەواڵەكە، لە کۆبوونەوەکەدا ڕاوێژکارێکی باڵای سوودانیش بەشدار بووە، کە پیاوێکی یاساییە و شارەزای یاسایە، هەڵوێستیشی تاوەکو ئێستا لە گفتوگۆکان لەگەڵ هەولێر باش بووە.
