سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، ئەمڕۆ هەینی، فەرمان دا کە ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بگۆڕدرێ و بکرێ بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە “سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سوودانی فەرمانی دا بە گۆڕینی ناوی (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی) بۆ (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی)، بەپێی داواکارییەکی پێشووتری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی”.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە “ئەم فەرمانە لە پێناو ڕێزگرتن و بەنرخ زانینی ڕۆڵی مێژوویی سەرۆکی کۆچکردوو و تێکۆشانی دوورودرێژیەتی لە دژی ڕژێمی دیکتاتۆری”.
ئەوە لە کاتێکدایە رێکخراوی مام کە سەرۆکەکەی محەمەد سابیرەوە ئاوەڵزاوای تاڵەبانییە وەک خۆی باسیکرد چوار ساڵە سەرقاڵی ئەو ناو گۆڕینەیە، لە رەتکردنەوەیەکی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەکە، دەستەی داکۆکیکردن دژی ئەو ناو گۆڕینە وەستایەوە، بەڵام حەمە سابیر بە نامەقوڵ و حەدیان چییە، وەڵامی دانەوە.
سودانی
فڕۆکەخانەی سلێمانی
گۆڕینی ناوەکەی
