خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وەزارەتی پێشمەرگەی دەڵێت “سبەی دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت”.

دوو شەممە، ١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ” هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان دەست بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان کراوە بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی سێشەممە ١٦ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە هاوڵاتیان دەکات “ماڵپەڕ و هەژمارە فەرمییەکانی سۆشیال میدیای وەزارەتی پێشمەرگە بکەنە تاکە سەرچاوەی پشتڕاستکراوی وەرگرتنی زانیارییەکان”.

وەزارەتی پێشمەرگە

هێزەکانی هاوپەیمانان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 103 Today: 1,928 📊 Click Here