خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم، بە توندی هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت” ئەو وەزارەتانەی حیزبەکەی بەدەستی بوو لە گەندەڵیدا نووقم بوون.”

موسه‌نا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم له میانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای ئه‌نبار، ڕایگەیاند” پەیامی من بۆ ئەو سیاسەتمەدارەی کە ئەوەندە سەرقاڵی وەزارەتی پەروەردەیە وەک ئاماژەیەک بۆ ”حەلبوسی” هیواداربووم بایەخمان لەسەر دۆسیەی بێسەروشوێنەکانی سەقڵاوییە و ناوچەکانی دیکە بوایە و کێبڕکێمان لەسەر ئەوە بووایە کێ باشترین خزمەت بە خەڵکی وڵاتەکەمان دەکات، نەک ئەوەی کە کێ هەوڵی ئەوە دەدات ئەوی دیکە بخات.”

سامه‌ڕائی بە حه‌لبوسی ده‌ڵێت” ئێوه به‌دوای ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه گرێبه‌ست و بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان تێدابێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ژاره، هه‌ر بۆیه وازتان لێهێنان، یەكێك ماڵی لە شوشە بێت نابێت بەرد بگرێتە ماڵی خەڵك”.

وتاره‌كه‌ی سامه‌ڕائی ده‌ربڕی هه‌ڵچوونێكی ڕاسته‌وخۆی كه‌سی ده‌كات به‌رامبه‌ر بە حەلبوسی کە لە چەند بانگەشەیەكی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا هێرشی كردە سەر بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەو وتی” هەڕەشە لە كارمەندەكانی دەكات و فشاریان دەخاتە سەر لە مەسەلەی دەنگدان، جەختیشكرد لەوەی، جارێكی تر ئەو وەزارەتە نادەنەوە ئەو لایەنەی ئێستا بەڕێوەی دەبات.”

پەرلەمانی عێراق

محەمەد حەلبوسی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 1,048 📊 Click Here