خوێندراوەتەوە: (851)

کەمێک پێش ئێستا درۆن بە سەر ئاسمانی کێڵکەی کۆرۆمۆر، لەچەمچەماڵ بینراوە و زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا درۆن بە سەر ئاسمانی کێڵگەی کۆرۆمۆر لەچەمچەماڵ بینراوە و زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدەدرێت.

سەرچاوەیەك لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە میدیاکانی رایگەیاند: درۆنەکە دوو جار بەسەر کێڵگەکە سوڕاوەتەوە و لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە تەقێندراوەتەوە.

کۆتاجار لە مانگی شوباتی ٢٠٢٥دا کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵی سلێمانی بە درۆن بۆردومانکرا.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی-یە، گەورەترین کێڵگەی گازە لە هەرێمی کوردستان کە ٦٧٪ی خواستی هەرێم بۆ کارەبا دابین دەکات.

کێڵگەکە ڕووبەرەکەی ١٣٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەڕێوەدەبرێت، هەروەها لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٨ ەوە دەستکراوە بە بەرهەمهێنانی گاز تیایدا.

درۆن

هێرش

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 2,399 📊 Click Here