خوێندراوەتەوە: (3.4K)

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە نزیكەی 3 هەزار و 600 دۆلار، هاوکات نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 720 هەزار دینارە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازووورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) وتی، هەمان باردۆخی سەرەتای مانگی چوار دووبارە بۆوە، کە بازاڕی ئاسیا لە بەرەبەیان زێڕیان تا 100 دۆلار بەرزدەکردەوە و ئێستاشدا تەنها لە هەفتەیەكدا ئۆنسەیەك نرخەكەی نزیكەی 160 دۆلاری چۆتەسەر.

ڕاشیگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئۆنسەی زێڕ بەرزترین نرخی مێژوویی خۆی تێپەڕاندووە و بەرزی ڕێژەی بێ كاری و كەمی دامەزراندن لە ئەمریكا بۆتە لایەنی ئەرێنی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و لایەنی نەرێنی بۆ بەهای دۆلار.
وتیشی، ئێستا ئۆنسەی زێر گەیشتۆتە 3 هەزار و 597 دۆلار و بەردەوام نرخەكەی لە گۆڕاندایە.

ئاشكراشی كرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بووە بە 822 هەزار و عەیاری 21 بە 720 هەزار و عەیاری 18 بووە بە 617 هەزار دینار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 195 Today: 979 📊 Click Here