خوێندراوەتەوە: (1.7K)

بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ١٣ی ئەیلول لە لێدوانێکیدا، ڕایگەیاند” بەپێی پێشبینیەكانیان كەشی وەرزەكانی پایز و زستانی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦ لە ئەنجامی دروستبوونی شەپۆلێكی پەستان لە زەریای هێمنەوە ناجێگیر دەبێت و ئەگەری زۆرە بارانبارینی نائاسایی و ناوچەیی لە عیراق روبدات.”

عامر جابری، وتیشی” لەبەر ئەوەی عیراق بە هاوینێكی وشكدا تێپەڕیوە، ئەگەری هەیە شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ و لەناكاو چەند ناوچەیەك بگرێتەوە و لافاو دروست ببێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد، شێواز و رێژەی دابارین لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت، بەجۆرێك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زۆرترین رێژەی دابارینیان تێدا دەبێت و ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروو ئاستێكی مامناوەندی داباریانیان بەردەكەوێت.

كەشناسی عێڕاق

بارانبارین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 272 📊 Click Here