خوێندراوەتەوە: (858) 
  دووشەممە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتەوە، ٣٪ لە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، لێبڕینی ٣٪ مووچەی فەرمانبەران لە مانگی تەمموزەوە جێبەجێ دەکرێت، بەشێک لە فەرمانگەکانیش لێبڕینەکەیان دەکەوێتە مانگی ئاب.
ئەم لێبڕینە دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازیی بەشداریی خانەنشینییە بۆ ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو واتا لە ٢٠١٤ەوە بۆ ٢٠٢٤ دەبێت.
بەپێی بڕیارەکە فەرمانبەران، کۆی قەرزەکە لەسەر مووچەی بنەڕەتییان لە ماوەی ٣٦ب مانگ واتا ٣ ساڵ لێ وەردەگیرێتەوە و خانەنشینان کۆی قەرزەکە لە ماوەی ٦٠ مانگ واتا ٥ ساڵ لێ وەردەگیرێتەوە.
مووچەی هەرێمی کوردستان
هەرێمی کوردستان
لێبڕینی مووچە

