خوێندراوەتەوە: (1.4K)

یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاشکرای دەکات کە نەوتمان ڕادەستی سۆمۆ کردووە و ١٢٠ ملیارەکە و لیستی مووچەشمان ناردووە، ئەوە بەغدایە مووچە نانێرێت.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی بە میدیا پارتی ڕایگەیاند” لە ٢٧/٩/٢٠٢٥ ەوە تا ئێستا کە هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنەوەی نەوت کردووەتەوە بڕی ( ١١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار) بەرمیل نەوتی رادەستی سۆمۆ کردووە و فرۆشراوە و داهاتەکەی دەچێتەوە وەزارەتی دارایی عێراق.”

وتیشی” هەرێمی کوردستان ماوەی شەش ڕۆژە بڕی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆی ناردووە بۆ بەغدا”.

یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەشڵێت” هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی نۆی ناردووە و ئەمڕۆش لیستی مووچەی مانگی ١٠ی ناردووە.”

ڕێباز حەملان جەختیشی كردۆتەوە، بۆیە هەرێم هیچ پابەندییەک نەماوە نەیناردبێت ئەوە بەغدایە مووچە نانێرێت.

مووچە

ئابووری

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,059 📊 Click Here