ئامیر بارام بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ئاشكرایكردووە کە وڵاتەكەی خۆی بۆ گەڕی تری جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات، و دەڵێت” وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل کار لەسەر سێ پێوەرەی زەمەنی دەکات”.
رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتبڵاویکردووەتەوە کە ئامیر بارام، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، هۆشداری داوە لەوەی وڵاتەکەی لە داهاتوودا روبەڕوی گەڕی زیاتری جەنگ لەگەڵ ئێران دەبێتەوە، سەرەڕای ئەوەی گەڕی یەكەمی جەنگەكە بە سەركەوتنێكی روون ئیسرائیل كۆتایی هاتووە، بەڵام گەڕی تری جەنگی دەبێت لە دژی ئێران.
بارام وتویەتی” جەنگی (١٢) رۆژە بە سەرکەوتنێکی روون بۆ ئیسرائیل کۆتایی هات، بەڵام جەنگ كۆتایی نەهاتووەو گەڕی تری بەدوادا دێت دژی ئێران.”
راشیگەیاندووە” سەركردەكانی رژێمی ئێران ون نەبوون، بەڵكو هەست بە سوكایەتی دەکەن، هەر بۆیە بڕە پارەیەکی زۆر دەڕژنە ناو کەرتی بەرگری و خێراترکردنی هەنگاوەکانیان بۆ بونیاتنان و بەهێزکردنی هێزی سەربازی”.
بەوتەی ئەو بەرپرسە بۆپاراستنی باڵادەستی سەربازی، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل کار لەسەر سێ پێوەرەی زەمەنی دەکات: لە کورتخایەندا: هاوردەكردن و كڕین چەك؛ لە مامناوەنددا: باشترکردنی ئامادەیی بۆ دەیەی داهاتوو؛ لە درێژخایەندا: پەرەپێدانی سیستەمی چەک، کە توانای گۆڕینی یاساکانی یارییەکەی هەبێت لە گۆڕەپانەکانی داهاتوودا.
ئیسرائیل
ئێران
ئەمریکا
