خوێندراوەتەوە: (1.7K)

ئەمرۆ چوار شەممە لە دادگای دهۆک، دادوەر بڕیاری ئازادکردنی رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەرکرد.

پارێزەری تایبەتی ئومێد بەرۆشکی و گیراوەکانی بادینان ڕێڤینگ یاسین، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی ” سپی ” راگەیاند” ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگادا دادوەر فەرمانی ئازادکردنی بەمەرجی بۆ رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەرکرد”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستا ئومێد بەرۆشکی لە دادگاوە برایەوە بۆ زیندانەکەی و تا رێوشوێنە یاسایی و ئیدارییەکانی بۆ تەواو بکرێت و ئازاد بکرێت.

ڕۆژنامەنووس ئومێد پەروشکی، یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانی بادینان ساڵی ٢٠٢١ دەستگیرکراو دوای ٢١ مانگ زیندانیکردن لە ساڵی ٢٠٢٢ ئازاد کرا، ئومێد جارێكی دیکەش لە ٢٠ تەمموز٢٠٢٣ دەستگیرکرایەوە بە هۆی قسەکردن لەسەر سزادانی شێروان شێروانی لە ڕۆژی دواتردا ئازادکرا، لە ٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ بۆ جاری سێیەم سزای زیندانی شەش مانگی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی ناوزڕاندنی چاکسازی زەرکای دهۆک و بە هۆکاری ماوەی زیندانی دیکەی سێ مانگی دیکە بۆ سەر شەش مانگەکەی زیادکرا.

ئازادکردنی رۆژنامەنووس

ئۆمێد بەرۆشکی

دادگای دهۆک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 915 📊 Click Here