خوێندراوەتەوە: (992)

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە و کۆمەڵێک پرسی ئەمنی و سیاسییان تاوتوێ کردووە کە جێگەی بایەخی هەردوولایە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ڕوبیۆ دەستخۆشی لە دەستپێشخەری و سەرکردایەتی حکومەتی عێراق کردووە لە خێراکردنی گواستنەوە و دەستبەسەرکردنی تیرۆریستانی داعش بۆ دەستەبەرکردنی دامەزراوەکان لە ناوخۆی عێراق دوای ناسەقامگیرییەکانی ئەم دواییە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هەردوولا تاوتوێی هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانیان کردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی وڵاتان بەپەلە هاوڵاتییەکانیان لە عێراق وەربگرنەوە و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕوبیۆ و سودانی هەروەها گفتوگۆیان لەسەر دانوستانەکانی بەردەوامی پێکهێنانی حکومەتی عێراق کردووە و پابەندبوونی هاوبەشیان دووپاتکردەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی عێراق دەتوانێت توانای تەواوی خۆی وەک هێزێک بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدیبهێنێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکومەتێکی ژێر دەسەڵاتی ئێران ناتوانێت بە سەرکەوتوویی بەرژەوەندییەکانی عێراق لە پێشینەی خۆی دابنێت، عێراق لە ململانێکانی ناوچەکە دوور بخاتەوە، یان هاوبەشییەکی قازانجی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق بەرەوپێش ببات.

ئێران

ئەمریکا

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 132 📊 Click Here