خوێندراوەتەوە: (7.1K)
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم ئاشكرای دەكات، تێچووی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی فێرخواز ده‌یه‌وێت چه‌ند كاتژمێر ڕاهێنان وه‌رگرێت و دەشڵێت: ئه‌و پاره‌یه بۆ حكومه‌ت نیه بۆ نوسینگه‌كانی فێربونی شۆفێربوونه.
د. هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند، نرخی تێچووی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی فێرخواز ده‌یه‌وێت چه‌ند كاتژمێر ڕاهێنان وه‌رگرێت و به چه‌ند وانه فێرده‌بێت.
ڕاشیگەیاند، هه‌تا دره‌نگتر فێرببێت ده‌بێت پاره‌ی زیاتر بدات و تێچووه‌كه‌ی كه‌متره له 400 هه‌زار ئه‌گه‌ر كه‌سێك به یه‌ك جار كۆرسی راهێنان فێرببێت، به‌ڵام زیاتره له 500 هه‌زار ئه‌گه‌ر وانه‌ی زیاتری بوێت.
دەشڵێت: ئه‌و پاره‌یه بۆ حكومه‌ت نیه بۆ نووسینگه‌كانی فێربوونی شۆفێریە له ژێر چاودێری ئێمه‌دا.
