خوێندراوەتەوە: (1.6K)

دەوڵەت باخچەلی، ڕایگەیاند” دەبێت پەلەبکرێت لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەریی و تورکیا لە ٢٠٢٦دا هەموو شتێکی چارەسەر کردبێت.”

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لە نوێترین لێدوانیدا قسەی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی کرد و دەڵێت” دوای سەردانییەکەی ئیمراڵی ئێستا کاتی ئەوەیە ڕاپۆرتی لیژنەکە و کۆمسیۆنی چارەسەریی سەبارەتی بە پڕۆسەکە بنوسرێتەوە، بەوەش گەورەترین یەکگرتوویی لە تورکیادا سەرهەڵدەدات بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی پڕۆسەکە.”

باخچەلی ئاماژەی بە هەستیاری قۆناغەکە داوە و وتویەتی دەبێت پەلەبکرێت خێرابکرێت لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەریی و چەسپاندنی ئاشتیی، لەڕووی سیاسیی و دیموکراسیی و یاساییەوە، وتیشی” بەو نەخشەڕێگایەی كە لە ئەنجامی گفتوگۆكانەوە دیاری دەکرێت، دەبێت لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە “تورکیای بێ تیرۆر” بێتە دی و بونی خۆی بسەلمێنێت.”

لەبارەی جەهەپەوە باخچەلی ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتەکانی بەرتیلدان لەسەر شارەوانییەکانی جەهەپە و هەڵوێستی پارتەکە سەبارەت بە پرۆسەکە و تۆمەتەکان ترسناکە و دەبێت جەهەپە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت، چونکە بابەتەکە سانا نییە و تەنانات دەبێت ڕێکاریان لەدژ بگیرێتەبەر.

دەوڵەت باخچەلی

تورکیا

پەکەکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 1,731 📊 Click Here