خوێندراوەتەوە: (1.4K)

پسپۆڕی کەشناسی دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین لە عێراق لە ماوەی پایزدا “لاواز” دەبێت، بەڵام لە زستانی داهاتوودا باشتر دەبێت.

سادق عەتیە پسپۆڕی کەشناسی عێراقی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بڵاویکردوەتەوە ” لەماوەی ڕابردوودا بولیتینی بارانبارینی وەرزی لەلایەن زانکۆی کۆڵۆمبیا بۆ مانگەکانی پایز و زستانی ٢٠٢٥-٢٠٦ بڵاوکراوەتەوە. پێشبینییەکان بۆ مانگەکانی داهاتووی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم ئاماژە بە ئەگەری بارانبارین لە خوار مامناوەند لە عێراق و بەشێک لە نیمچە دوورگەی عەرەبی و شام و ئێران دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ دەستپێکی لاوازی وەرزی بارانبارین”.

ناوبراو زیادی کرد: باران بارین وردە وردە لە مانگەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ تا شوباتی ٢٠٢٦ باشتر دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە عێراق و نیمچە دورگەی عەرەبی و شام جگە لە هەندێک ناوچەی ئێران زیاد دەکات بۆ ئاستی مامناوەند بۆ سەرووی مامناوەند.

عەتیە پێشبینیشی کردووە، وەرزی بارانبارین بە چڕییەکی کەم لە وەرزی پایزدا دەستپێبکات، دواتر لە وەرزی زستاندا ڕێژەی بارانبارین بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر دەبێت.

کەشناسی

پلەکانی گەرما

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 29 Today: 96 📊 Click Here