میقداد محمد ئەحمەد
بەداخەوە کە دیموکراسی لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانەوێت بەرگێکی نوێ بکەن بەبەریدا یان بەو شيوەیە پەیڕەوی بکەن کە لەگەڵ ژینگەی ناوچەکەدا دێتەوە کە ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە و ناکرێت دەنگدان تەنها بۆ پشاندانی ڕووی دیموکراسی حوکمەتە دیکتاتۆرەکان بێت لەناوچەکە و بۆ جوان نیشاندانیان بیت بە لایەنی نيودەوڵەتی 
کاتێک دەتەوێت پەیڕەوی یەکێک لە پایەگرنگەکانی دیموکراسی بکەیت دەبێت ژینگەیەکی وات بۆ هاوڵاتیان دروستکردبیت کە بەوپەڕی دڵنیای و باوەڕبەخۆبوونەوە بچنە سەر سندوقەکان و دەنگ بدەن بۆ گۆڕانکاری بە مانەوە یان سزادانی لایەنی پەیوەندیدار بە کێشەکان بدەن
ئێمە چەندان نمونەی شکستخواردوومان هەیە کە بەهۆی دەنگدانەوە زیاتر دیکتاتۆرەکان لەو شوێنانەی کە هەڵبژاردنی تیادا کراوە درێژەیان بەدەسەڵاتی خۆیان داوە بە مانەوە لەو شوێنانەی کە هیچ هەڵبژاردنیکی تیادا نەکراوە 
خراپترین نمونەکانیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان وعێراق پلەی یەکەمیان گرتووە وە چەندان نمونە هەن 
 
نمونەی زیندوو ئەو گۆڕانکاریانە بوو لە یاساکان کران و کە گۆڕانکاری لەدەسەڵاتەکان بوون بۆمانەوە ئەردۆغان وەک کەسی یەکەم لە تورکیا چونکە نەیدەتوانی بۆماوەیەکی زیاتر لە سەرۆکوەزیرانی حوکمەت بەردەوام بیت بەگوێرەی یاسا بەڵام گۆڕانکاری کردوو دەسەڵاتەکەی گواستەوە بۆ سەرۆک کۆماری و خۆی گەیاندە ئەو پۆستە 
نمونەیەکی تر وڵاتی ئێرانە کە هەرچەندە هەڵبژاردنی تیادا دەکرێت بەڵام دەبێت کەسانی کاندید هەڵبژێردراوی کەسی ڕێبەری ئێران بن بەبێ ئەوەی دیاری کرابێت ئایا ڕێبەری ئێران خاوەن چ سوڵطەیەکی یاسادانان یان جێبەجێکردنە 
وەتازەترین نمونەش هەڵبژاردن بوو بۆ پەڕلەمانی سوریا کە یەک لەسەر سێی لە لایەن سەرۆکی ڕاگوزەرەوە هەلبژێردرا و نمونەیەکی جیاوازی هەتکردنی هەڵبژاردن پشاندرا
بەڵام لێرەدا دەمەوێت بە ناوبانگترینیان باس بکەم کە هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراقە کەلە هەموو جیهان دەنگدان بۆ چارەسەرکردنی کيشەکانە بەڵام لە عێراق وکوردستان خودی دەنگدان هۆکاری دروستکردنی کيشەگەلێکی ترە بۆ خەڵک بەهۆی ئەوەی دەبێتەهۆی
١- کڕینی دەنگی خەڵک بەپارە کەخۆیان لایەنەکانی دەسەڵان هۆکارن بۆ هەژاری بەناچاری خەڵکانێک دەنگی خۆیان دەفرۆشن جا بەکڕینی بێت بە پارە یان پەیماندان بە کەسەکە بەدامەزراندی یان بەهۆکاری ترساندن و نانبڕینی لە وەزیفەکەی
٢-تەزویر کردن کە بۆتە مۆتەکەی هەموو هەڵبژاردنێک ولایەنەکانی دەسەڵات لەلایەن ئەو دەوڵەتانەی کەمانەوەی یەکێتی وپارتی لە بەرژەوەندیانە لەڕێگەی بەرمەجەکردن و دزینی سندوقی دەنگدان لەکاتی هەڵبژاردن دەنگەکان لەبەرژەوەندی لایەنەکانی دەسەڵات گۆڕانکاری پێدەکەن
٣- پشاندانی ئەوەی کە دەنگدان لە هەرێمی کوردستان هەیە لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە کەتەنها گرنگیەکەی ئەنجامدانی بێت بۆتە هۆی بێەمێدکردنی هاوڵاتی لە دەنگدان چونکە ئەم حیزبانە هەرچۆن بن وهەرچی بکەن پشتگیری دەکرێن لە دەرەوە بۆیە خەڵکی بیر لەڕێگەچارەسەری تر دەکاتەوە جگە دەندان
٤ ڕێکنەکەوتنی حیزبەکان لەسەر کێکی دەسەڵات وهەرکوامێکیان داوەی بەشی زیاتر دەکات ئەوەش دەبیتە مقۆمقۆ وهەندێکجار پێکهێنانی حوکمەت بۆماوەی ساڵێک زیاتر دوادەخات چ لەحوکمەتی هەرێم یان حوکمەتەکانی عێراق کە ئەمەش دەبێتەهۆی درێژەدان بەکێشەکان
بەداخەوە بەهەرهۆکارێک بێت هاوڵاتیانی هەرێم ساردکراونەتەوە لە بەشداریکردن لە دەنگدان کە جائیتر بەهۆی تەزویر کردنی دەسەڵاتەو و دیارکردنی ئەنجامەکان بیت یان بەهۆی نائومێدیان بێت لە بەرەی ناڕازی کە لەکۆتایدا دەبنە بەشێک لەدەسەڵات دوای پێدانی پشکی زیاتر لە کێکەکە.

