خوێندراوەتەوە: (9.1K) 
  یەشار ستار ئەحمەد
چەکی بێمۆڵەت لە ئێراق بەگشتی لەلایەن دەسەڵات داران وپلەدارانی ئەم وڵاتەوە دەدرێتە هاوڵاتیان یان لەشوێنە گشتیەکان دەفرۆشرێت بەنرخێکی هەرزان هیچ کات حوکومەت بڕیارێکی دەرنەکردوە لەقازانجی هاوڵاتیانی مەدەنی بێت لەبەر ئەوەی سەرۆک هۆزو سەرۆک عەشرەتەکان دڵیان لەدەسەڵات داران نەیەشێت بۆئەوەی دەنگیان بدەنێ تاوەکو گیرفانی خۆیان زیاتر پڕبکەن چەکی بێمۆڵەت لەناو هۆزو عەشرەتەکان ڕێژەیەک زۆر بەرچاو چەکی بێمۆڵەتیان هەیە چەندین کارەساتە بەم چەکانە کراوە هەر ڕۆژێک هەواڵێکی دڵتەزێن ڕودەدات لەپارێزگاکانو قەزاو ناحێکان هەواڵ بڵاو دەبێتەوە کەسێک کوژراوە هەموو ئەم تاوانانە بەچەکی بێمۆڵەت دەکرێت سەرۆک عەشرەتەکان لە هێزی ئەمنی زیاتر چەکو جبەخانەیان هەیە بەڵێ بۆلەناو بردنی چەکی بێمۆڵەت بەڵام حەیفو مخابن حوکومەت توانای لەناو بردنی نیە

