خوێندراوەتەوە: (986)

یەکێک میدیا دیارەکانی ئەمریکا، باس لە سەردانی سەرۆکی کاتی سوریا بۆ ئەمریکا دەکات و دەڵێت” ئەم سەردانە و کۆبونەوە نێوان ئەحمەد شەرع و دۆناڵد ترەمپ باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی ئەمریکا پارێزگاری لە کەمینە پێکهاتەکانی سوریا بکات.”

کەناڵی فۆکس نیوز، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، باس لە بارودۆخی سوریا دەکات بڵاویکردەوە” ئێستا ئەمریکا و سەرۆک ترەمپ لە بەردەم دەفەتێکی باشدایە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە کەمینەکانی سوریا بکرێت کە لە نێوانیان کورد و دروز و کریستیانەکان هەیە.”

ئاماژە بەوەشكراوە، لە پێش شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی ٢٠١١، لەو وڵاتە زیاتر لە ملیون و نیوێک هاوڵاتی کریستیان هەبوو کە دەگەیشتە لە ١٠٪ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بەڵام لە ئێستادا تەنها ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی کریستیان هەیە و سەرجەمیان ژیانیان لە مەترسیدایە.

فۆکس نیوز لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا هۆشداریداوە لەوەی لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی سوریا و هاتنی دەسەڵاتی نوێ سوریا لە دوای بەشار ئەسدە هێستا هەڕەشەکان بۆ سەر کەمینەکانی سوریا بەردەوامە لە وانەش ئەو توندوتیژەی کە بەرامبەر بە دروزەکان ئەنجام دەدرێت و لەگەڵ کردوە خۆکوژییەکان لە دژی کریستیانەکان.

کەناڵەکە، سیستەمی فیدراڵی کە پارێزگاری لە مافی کەمینەکانی سوریا بکات بە باشترین چارەسەر دەزانێت و دەڵێت” ئەو بەڕێوەبەردنەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە باشترین نمونەیە کە دەتوانێت لە ڕێگەیەوە سیستەمی فیدراڵی جێبەجێبکرێت، کە لەو ناوچانە هەر یەک لە عەرەب و کورد و کریستیانەکان توانیوانە بە ئاشتەوای بژین و هەروەها ڕووبەڕووی شەڕی داعش و گروپە چەکدارەکان ببنەوە.”

فۆکس نیوز بە ئاماژەدان بە هەرێمی کوردستان باسی لەوەکردوە، هەرێمی کوردستانی عێراق مۆدێلێکی زۆر سەرکەوتووە بۆ ئەوەی کە چۆن ئەمریکا دەتوانێت لە سوریا کار بکات و ببێتە هۆکارێک بۆ بەهێزکردنی هەژموونی ئەمریکا و هەروەها بارستنی کەمینەکانی ئەو وڵاتە.

سەبارەت بە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکردوە کە ترەمپ ناچارە بەوەی پارێزگاری لە کەمینەکانی سوریا بکات بە تایبەتی کریستیانەکان بەو پێی پارێزگاری کردن لێیان بەشێک بووە لە بانگەشەکانی لە کاتی هەڵبژاردن و لە ئێستادا پێویستە کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع باس لەو بابەتە بکرێت.

هەروها، فۆکس نیوز ڕایگەیاندوە” لە ئێستادا بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هاوکارە بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی بەکاربخات و هەبوونی سیستەمێکی لامەرکەزی گونجاو لە سوریا ئامانجی بێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر پەیوەندی وڵاتانی دیکە نابێت جونکە هەریەک لە تورکیا و ئیسرائیل و ئەمریکا لە ڕێگەی ناوچەکانەوە هەژموونیان لەو وڵاتە زیاد دەکەن نەک لە ڕێگەی نەتەوە و پێکهاتەکانی.”

لە ئێستادا سەرۆکی سوریا و تیمەکەی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکان و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و شاندەکەی کۆببنەوە، باس لە چەندین پرسی گرنگ بکەن.

سوریا وڵاتێکی جیاوازە کە نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان لەگەڵ یەک دەژین. لەناو ئەوانەدا، کورد، کرستیان و دروز و تەنانەت عەلەویەکان هەیە هەریەک بە شێوەیەکی تایبەتی بەشێکی گرنگی کۆمەڵگای سوریا دروست دەکەن، لە ڕابردوو و لە ئێستاش ژیانی بە بەردەوامی لە مەترسیدا بووە و لەگەڵ هاتنی دەسەڵاتی ئێستای سوریا بارودۆخ خراپتر بووە و داواکارییەکان زیاتر دەبێت بۆ پاراستنیان.

دۆناڵد ترەمپ

ئەحمەد شەرع

سووریا

کوردانی ڕۆژئاوا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 1,940 📊 Click Here