سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵاتی تروس پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پەیوەندی ئێستایان لەگەڵ ئێران بۆ دانوستاندن و ئەگەر شکست هێنانی دانوستاندنەکان.
دوو شەممە، ٣٠ ئادار ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دانوستانێکی جیدیدایە لەگەڵ رژێمێکی نوێ و شیاوتری ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان. پێشکەوتنی گەورە بەدەستهاتووە”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت “بەڵام ئەگەر بە هەر هۆکارێک بەمزووانە رێککەوتن نەکرێ و ئەگەر تەنگەی هورمز دەستبەجێ بەڕووی بازرگانیدا نەکرێتەوە، ئەوا ‘مانەوە’ خۆشەکەمان لە ئێران کۆتایی پێدەهێنین بە تەقاندنەوە و وێرانکردنی تەواوەتیی هەموو وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بیرە نەوتەکان و دوورگەی خارگ (و رەنگە هەموو وێستگەکانی ئاو شیرینکردنیش!)، کە بە مەبەست هێشتا دەستمان لێ نەداون”.
لە کۆتایی سەرۆکی ئەمریکا وتویەتی “ئەمە وەک سزایەک دەبێت بۆ ئەو سەربازە زۆرانەمان و کەسانی دیکەش، کە ئێران لە ماوەی ٤٧ ساڵی ‘حوکمڕانیی تیرۆر’ی رژێمە کۆنەکەیدا سەری بڕیون و کوشتوونی”.
جەنگی ئەمریکا و ئێران
جەنگی ئیسرائیل و ئێران
دۆناڵد ترەمپ
دانوستاندنی ئەمریکا و ئێران
