خوێندراوەتەوە: (827)

دووشەممە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، هەر یەک لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ئەمریکا کۆبوونەوە و پێشنیاری ئاگربەستی غەزە قبوڵکرا و بەمنزیکانە شەڕ کۆتایی دێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، پێشنیازەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و یەکێتیی ئەورووپا بۆ ڕاگەیاندنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز دەنرخێنێت.

ترەمپ وتیشی” ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە بۆ ئاشتی و نەتەنیاهۆ رازیبووە لەسەر پێشنیازی ئاشتی و كۆتایهێنان بە جەنگی غەزە، غەزە دەبێتە ناوچەیەكی خاڵی لە تیرۆرو نابێتە هەڕەشە بۆ سەر دراوسێكانی و بەپێی خشتەیەكی زەمنی سوپای ئیسرائیل وردە وردە لە غەززە دەكشێتەوە.”

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەشیکرد، ئەگەر حەماس پێشنیازەكە رەتبكاتەوە ئەوا رێگری لە ناتانیاهۆ ناكرێت ئەوەی پێویستە بیكات بەڵام ئەگەر حەماس رازیبێت بە پێشنیازەكە شەڕ كۆتایی دێت و لەماوەی ٧٢ كاتژمێردا دیلەكان ئازاد دەكرێن و دەستەیەكی نێودەوڵەتی نوێ بە سەرۆكایەتی من چاودێری لیژنەی ئیدارەدانی غەززە دەكات.

لەلای خۆشیەوە نەتەنیاهۆ ڕایگەیاند” ترەمپ مەزنترین هاوڕێی ئیسرائیلە و هەنگاوی جەوهەری دەنێنین بۆ كۆتایهێنان بەجەنگ و هەركات حەماس رازیبوو كشانەوەیەكی سەرەتایی دەستپێدەكەین و فەلەستینی هیچ رۆڵێكی نابێت لە كەرتی غەززە تا چاكسازی پێویست ئەنجامنەدات.”

جەختیشی کردەوە لەوەی، هەرگیز نابێت ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە بیر بکەین، کە هەزار کەس بوونە قوربانی.

غەزە

ئەمریکا

ئیسرائیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,253 📊 Click Here