خوێندراوەتەوە: (12.9K)

پێشەوا عەبدوڵا محمد


هەر کەسێک لەگەڵ درووشم و وتاری ڕستگۆ نەبێ و درووشم و وتاری لەناو کردار و ڕەفتاریدا ڕەنگ نەدەنەوە پێی دەگوترێ دووڕوو ، جا دووڕووی سیاسی هەیە ، دووڕووی دینی هەیە ، دووڕووی دیموکراسی هەیە ، دووڕووی هاوڕێیەتی هەیە، بەڕای من گەورەترین خراپەکار کەسانی دووڕوون ، ئەوەی لێرەدا دەمەوێ تیشکی بخەمەسەردووڕووە سیاسیەکانن.
لە کوردستاندا کەسانێک هەن پۆشتی باڵاشیان هەیە ، لە درووشم و وتاردا سەری زمان و بنی زمانیان  ڕێبازی کوردایەتیە ، لە کردار و ڕەفتاریشدا ڕێک پێچەوانەی ئەو ڕێبازەن ، ئەوانەدووڕووی کوردایەتین ، چونکە هەرکەسێک شوێن کەوتووی ڕێبازی کوردایەتی بێ و پاکی و دڵسۆزی بۆ کورد و کوردستان لەکردار و ڕەفتاریدا ڕەنگ نە داتەوە ، دووڕووە و ئەمڕۆ یان سبەی بەڕیسوایی سەر ئەنێتەوە وەک ئەوانی پێش خۆیان .
کەسانێکی تری دووڕوو هەن سەری زمان و بنی زمانیان دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕینە ، کەچی لە بنەڕەتدا دژی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕینن ، ئەوانەش پێیان دەگوترێ دووڕووی سیاسی ،  بۆ نموونە سەرانی یەکێتی ، تەنانەت ئەوەندە دژی دیموکراسین ئەگەر وەک ئەوان قسە نەکەیت دەردی ئەوانەت نیشان دەدات کە لە ڕابردوودا وەک ئەوان قسەیان نەکردووە ، بۆ نموونە: ئەوان بە بغدا ئەڵێن بەغا ، ئەگەر دەرفەتیان هەبێ و وەک ئەوان بە بەغدا نە ڵێی بەغا ، چۆن موڕاد کانی کوردەیی و ئاکام عومەر و … هتد تیرۆر کرد ، ئەوا تۆش ئەکەویتە بەر پەلامارە تیرۆریەکانیان ، خودا پەنامان بدات ، وە بۆ دووڕوویی دیموکراسی سەرانی پارتیش لەمە هەرنەک بە دوورنین بگرە پشکی شێریان بەر کەوتووە ، وە لە مێژوویاندا دژی ئازادی ڕادەربڕین بوون و زەقترین نموونەش کەیسی شێروان شێروانییە ، کە لە مانگی ڕابردوودا ڕسوا بوونی دەسەڵاتی دادوەری و مافی ئازادی ڕادەربڕینمان بینی لەهەرێمی کوردستان بە گشتی و ناوچەی زەرد بەتایبەتی.
کەسانی تری دووڕوو هەن دینی ئیسلامیان بەکارهێناوە ، لەدرووشم و وتاردا بۆ دینی ئیسلام دەگریا و چاویشی لێ خافڵ بکەی بۆ گەیشتن بە مەرامەکانی سەر بە هەموو کونێکدا دەکات ، عەلی باپیر وەک نموونەی ئەو دووڕووە دینییە ، دەزانن بۆچی ؟!
ئەوەندە خۆی بە لە خوا ترس دەر دەخات بۆ خەڵەتاندنی خەڵکی ساویلکە ، درۆی خەون بینین بە خوداوە دەکات و لە ژێریشەوە دەست لەگەڵ ڕژێمی بەعسی ئەنجامدەری ئەنفال و کیمیاوەشێن تێکەڵ دەکات.
کەسانێکی تری دووڕوو هەن درۆ لەگەڵ دوێنێی خۆیان دەکەن ، سەرانی دەستڕۆیشتووی ناو یەکێتی وەک نموونە ، دوێنێ دەیانگوت : مافی چارەی خۆ نووسین بۆ گەلی کورد ، ئەمڕۆ : گەڕانەوە بۆ بەغدا ، دوێنێ دەیانگوت : دژی بە بنەماڵە کردنی حیزبین ، ئەمڕۆ دوو شێت کۆنترۆڵی  هەموو جومگەکانی حیزبیان کردووە و حیزبەکەیان بۆ مەرامە گڵاوەکانی خۆیان بە کاردێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 1,879 📊 Click Here