خوێندراوەتەوە: (1.7K)

فەرماندەیەکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت ” هیچ کەس ناتوانێت بەبێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تاکە شەڕڤانێک لە چیا دووربخاتەوە، ئێمە هەنگاومان نا، ئەوان دەیانەوێت پەکەکە لەناو ببەن” .

١٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٥، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، دوران کاڵکان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی ڕایگەیاند ” ئێمە کۆنگرەمان بەست، بەڵام ناتوانین بڕیارەکانی کۆنگرەکە جێبەجێ بکەین، تەنها کەس کە بتوانێت ئەمە بکات ڕێبەر ئاپۆیە، لە ئێستادا هیچ گۆڕانکارییەکیان ئەنجامنەداوە، لەناو بارودۆخی دیلییدا دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ هەموو شتێک بکات”.

سەبارەت بە هەنگاونانی ناوخۆی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی دوران کاڵکان، دەڵێت “هەندێک پارتی ئۆپۆزیسیۆن ئەرێنی مامەڵە دەکەن، دەسەڵات بە دروستی مامەڵە لەگەڵ پرسەکە ناکات و سیاسەت دەکەن، بۆئەوەی پەکەکە تەسفیە بکەن، هەرچییەک پێوسیت بکات دەیکەن، بەهیچ جۆرێک بەدوای چارەسەریدا ناگەڕێن، بەرامبەر ئەو شتانەی کە ئێمە ئەنجامماندا، تاکە شتێکیان ئەنجامنەداوە، کۆمیسیۆن هەیە، قسەدەکەن و سەرقاڵن، ڕوون نییە ئاخۆ چی دەکەن و شتێکی ناڕوون هەیە، با لە ئێستادا بڵێین یاسای پەشیمانی دەرکەن”.

ڕۆژی ٢٧ شوباتی ٢٠٢٥، سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجەلان، لە پەیامێکدا داوای لە پارتی کرێکارانی کوردستان کرد، کۆنگرە ببەستن و بڕیاری هەڵوەشاندی پارتەکە بدەن و خۆی بەرپرسیارێتتی قۆناغەکە دەگرێتە ئەستۆ.

لە ١٢ئایاری ٢٠٢٥، پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامی کۆنگرەی ١٢ی پارتەکەیان راگەیاند، کە خۆیان هەڵدەوەشێنن و چەک دادەنێن.

لە ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە مەراسیمێکدا گروپێک گەریلا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنوری پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان سوتاند.

لە ئێستاشدا لە پەرلەمانی تورکیادا کۆمسیۆنێک ڕاسپێردراوە بۆ هەنگاونان بۆ پرۆسەی ئاشتی، بەڵام تا ئێستا کارەکانیان بەشێوازی گوێگرتن بوە لە گروپە جیاجیاکان و کۆبونەوەیان ئەنجامداوە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا لیژنەیەک لە کۆمسیۆنەکە سەردانی دورگەی ئیمراڵی بکات.

پرۆسەی ئاشتی

خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە

چەکدانانی پەکەکە

دوران کالکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 749 📊 Click Here