خوێندراوەتەوە: (8.1K)

دوای دۆڕانە گەورەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان، ناکۆکی لە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید دروست بووە و چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر پەنجەی تۆمەتی بۆ دوو یاریزانی ریال مەدرید درێژ کردووە و بە هۆکاری ئەو دۆڕانە گەورەکەی زانیون.

لە شەوێکی پڕ لە شۆکدا، کە سەرسوڕمان باڵی بەسەردا کێشابوو، ریال مەدرید تووشی یەکێک لە قورسترین شکستە کیشوەرییەکانی بوو، دوای ئەوەی لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی جیهانیی یانەکاندا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بە پاریس سانجێرمان دۆڕا.

ئەنجامەکە بەئاسانی بەنێو یانەی شاهانەدا تێنەپەڕی و بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێکی گەورە، کە لەوانەیە سیمای تیپەکە پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ بگۆڕێت.

ئەوەی لەدوای فیکەی کۆتایی لە ژووری جلگۆڕین روویدا، لە ئەنجامەکە خۆی مەترسیدارتر بوو. تووڕەیی بەشێوەیەکی پێشبینینەکراو لەلایەن ستافی راهێنەرانەوە تەقییەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی دیڤێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، راهێنەر چاپی ئەلۆنسۆ لەدوای گەڕانەوەی بۆ ژووری جلگۆڕین راستەوخۆ پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی هەردوو یاریزان، ڤینیسیۆس جۆنیۆر و کیلیان ئێمباپێ کردووە، پێیوابووە کە پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی گوشاری بەرز هۆکاری سەرەکیی داڕووخانی بەکۆمەڵی تیپەکە بووە لەبەردەم زەبەلاحە پاریسییەکەدا.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید، دواتر ئەلۆنسۆ داوای لە سەرۆکی یانەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێز کردووە کە بڕیاری تووند دەربکات، لە سەرووی هەمووشیانەوە دەستبەجێ فرۆشتنی یەکێک لەو دوو ئەستێرەیەیە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەکان”.

ئەو سەرچاوانە هەروەها دەڵێن “ئەلۆنسۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەست دەکات هەندێک یاریزان هەن خۆیان پێ لە تیپەکە گەورەترە و ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیریی هونەری و تاکتیکیی تیپەکە”.

راهێنەرە ئیسپانییەکە هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی ریزەکانی تیپەکەی کردووە بە یاریزانانێک کە رێکوپێکیی تاکتیکییان هەبێت و بتوانن شکۆی هونەریی تیپەکە بگەڕێننەوە.

پرسیار ئەوەیە ئایا فلۆرێنتینۆ پێرێز ملکەچی گوشارەکان دەبێت و دەستبەرداری یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی دەبێت؟ یان ئایا دووبەرەکییەکە تیپەکە زیاتر لاوازدەکات پێش دەستپێکی وەرزێک کە لەوانەیە لە چەندین ساڵی رابردوودا قورسترین بێت..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 570 📊 Click Here