خوێندراوەتەوە: (1.4K)

شێخی یەکتاپەرستانی دروزەكان لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا، دانوستان لەگەڵ دیمەشق رەتدەكاتەوەو دەڵێت” چارەسەرکردنی قەیرانی پارێزگارەكەیان پێویستی بە گۆڕانکاری ریشەیی هەیەو ئەوەی روویدا پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی هەیە.”

حیکمەت هیجری، پێنجشەممە ١٨ی ئەیلول، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی حدپ ڕایگەیاند” هەست بە ئازارێکی قوڵ دەکەم بەهۆی شەرمەزارنەکردنی ئەوەی لە سوەیدا روویاندا.”

وتیشی” ئێمە تووشی پێشێلکاری بووین و ناچاریان کردین هاوپەیمانی هەر لایەنێک بکەین بۆ رزگارکردنمان، جەختیشكرد لەوەی، مەحاڵە لەگەڵ خوێنڕشتن ئاشت ببنەوە.”

هیجری، داوای دەستورێکی نوێ و حکومەتێکی كرد کە هەموو سوورییەکان بپارێزێت، جەختیکردەوە لەوەی، حکومەت لە رووداوەکانی ئەم دواییەدا هەموو پردەکانی متمانەی لەناوبردووە.

لە ماوەی ڕابردودا، شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانی سەربە حکومەتی سووریا و چەکدارانی پێکهاتەی دروز ڕوویدا کە بەهۆیەوە کوژران و قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە.

دروزەکان

سووریا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 174 Today: 1,063 📊 Click Here