مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی بەردەوامە لە چاکبوونەوەی لە نەشتەرگەری پشتی کە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە یاریگاکان دووریخستەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، بارسێلۆنا بە وریاییەوە بەرەو گەڕانەوەی تێرشتیگن دەڕوات، هەرچەندە نزیک دەبێتەوە و ئەگەری هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ بێت.
بەڵام پێدەچێت گەڕانەوەی تێرشتیگن بەهۆی دوو هۆکارەوە ئاڵۆز بێت. یەکەم: دوای ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی خوان گارسیا و ڤۆجیچ چسنی، پێگەی سەرەکی خۆی لە تیپی یەکەم لەدەستداوە، ئەمەش وایکردووە کێبڕکێ بۆ پۆستی گۆڵپارێز زۆر قورستر بێت.
دووەم: یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەیە لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا بیفرۆشێت.
هەرچەندە تێرشتیگن ئامادە نییە بڕوات و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت، بەڵام مووچەی بەرزەکەی و خواستی بارسێلۆنا بۆ گەنجکردنەوەی پێکهاتەکەی، ڕەنگە پاڵ بەوەوە بنێت کە کامپ نو جێبهێڵێت.
تا ئەو کاتەش تێرشتیگن بەردەوامە لە کارکردنی زۆر بۆ وەرگرتنەوەی توانای جەستەیی تەواو، ئامانجەکانی بۆ گەڕانەوەی نزیک بۆ یاریگا دادەنێت، سەرەڕای ئەو تەحەددایانەی کە لە دەوروبەری داهاتووەکەیدان.
