خوێندراوەتەوە: (7.7K)

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناکۆکیی نێوان هەرێم و بەغداد بووەتە ژمارە و مووچەخۆر لەمە تێناگات، تەنیا مووچەی خۆی دەوێت.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا راگەیاند، تائێستا چەندینجار هەرێم و بەغداد گفتوگۆیان کردووە و هیچ ئەنجامێکی نەبووە، تەنیا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی.

وتیشی، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە چەند بڕگەیەک پێکهاتووە، یەکێکیان بابەتی تەوتینە و تائێستا یەکلایی نەکراوەتەوە، یەکێکی دیکەشیان بابەتی داهات رادەستکردنە و ناکۆکییەکی زۆری لەسەرە.

دەشڵێت، “حکومەتی هەرێم لەم چوار مانگەی ئەمساڵدا، 199 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی رادەستی بەغداد کردووە، کە مانگی کەمتر لە 50 ملیار دەکات و عێراقیش پێیوایە، داهاتی ناوخۆی هەرێم لەوە زیاترە”.

لە مانگی حەوتداین و سەرەڕای چەندین کۆبوونەوە لەنێوان هەرێم و بەغداد، تاوەکو ئێستاش، چارەنووسی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە نادیاری ماوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 180 Today: 633 📊 Click Here