خوێندراوەتەوە: (1.0K)

لە تورکیا بە پێچەوانەی ویستی تەیب ئەردۆغان و پارتی دادو گەشەوە، دادگای ئەو وڵاتە دوا بڕیاری لە بارەی پارتی جەهەپەوە لە دژی کەمال کڵیچدار ئۆغلو و لە قازانجی ئۆزگور ئەزەل دەرکرد.

هەینی ٢٤ ی تشرینی یەکەم، لە دادگای ٤٢ـەمینی مافی ئەنقەرە، پێنجەمین دانیشتنی دادگا بۆ بڕیاردان لەبارەی ٣٨ـەمین کۆنگرەی ئاسایی و ٢١ـەمین کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە بەڕێوەچوو و تیایدا دادگا سکاڵاکەی سەر کۆنگرەکانی ٣٨ و ٢١ـی جەهەپەی رەتکردەوە، کە لەلای رای گشتی بە دەستوەردانی تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی ئەو وڵاتە لە کاروباری ئەو حزبە هەژمار دەکرا.

لە ٣٨ـەمین کۆنگرەی ئاسایی لە ٢٠٢٣ و کۆنگرەی ٢١ ی رێکەوتی ٦ ی نیسانی ئەمساڵ، ئۆزگور ئۆزەل، بەسەر کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی پارتەکەدا سەرکەوت، هەروەها لە ٢١ـی ئەیلولیشدا لە کۆنگرەی ٢٢نا ئاسایی جەهەپە ئۆزەل جارێکی تر بە سەرۆکی پارتەکەی هەڵبژێردرایەوە.پاش ماوەیەک داواکاری گشتیی ئەنقەرە، دۆسییەی لەسەر کۆنگرەکانی ٣٨ و ٢١ـی جەهەپە کردەوە. هەروەها لوتفو ساڤاش، یەکێک لە سەرکردەکانی جەهەپە لە چەند دادگایەک، سکاڵای دژی ٣٨ـەمین کۆنگرەی پارتەکەی تۆمارکرد و داوای کرد، بە تۆمەتی بەرتیلدان و دەستکاریکردنی دەنگەکان، هەڵبوەشێندرێتەوە.

لە ١٤ـی شوباتی ئەمساڵ، هەموو سکاڵاکان لە دادگای مافی ئەنقەرە کرانە یەک دۆسییەی هاوبەش دواتر دادگا بڕیاری لەبارەی چارەنووسی جەهەپە دەرکرد؛ سکاڵای سەر جەهەپە ڕەتکرایەوە.

دادگای تورکیا

جەهەپە

ئەردۆغان

کۆنگرەی جەهەپە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 1,879 📊 Click Here