خوێندراوەتەوە: (312)

لە قەزا و ناحیە و گوندەكانی سنووری شارباژێڕ دابەشكردنی نەوتی سپی دەستی پێكرد.

قائیمقامیەتی قەزای شارباژێڕ بڵاویكردۆتەوە، ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی ناوەند و گوندەکان و سەرجەم ناحیەکانی سنوری قائیمقامیەتی قەزای شارباژێڕ دەکەین، کە بەرواری ٣٠- ١٠- ٢٠٢٥ ڕۆژی پێنج شەممە نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت.

دەربارەی پێداویستیەكانی وەرگرتنی نەوت دەڵێت” پێویستی بە كۆبۆنی نەوت وەرگرتن و بڕی ١٠٤ هەزار دینارە”.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند” دابەشکردنی نەوت بەردەوامە لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین بۆ هەرخێزانێک بڕی ۲٠٠ لیتر بە عەداد و بەنرخی ۱٠٤ هەزار دینارە”.

نەوت

هەرێمی کوردستان

سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 1,879 📊 Click Here