خوێندراوەتەوە: (853)
دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکرای دەکات کە لە ئەمڕۆوە خۆڵبارین روو لە ناوچەکە دەکات و تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت، هەروەها لەمڕۆوە خۆڵبارین ڕوو لە بەشێکی وڵات و بە تایبەت ناوچەکانی ڕۆژئاوا دەکات و تا ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، هاوکات خێرایی باش زیاد دەکات.
لەبارەی پلەکانی گەرمای شارەکانی عێراق دەستەکە ئاماژەی بەوەداوە، نزمترین پلەی گەرما لە نەینەوا تۆماردەکرێت کە ٣١ پلەی سیلیزییە و بەرزترینیش لە میسان و بەسڕە دەبێت کە ٣٩ پلەی سیلیزییە.
بەپێی پێشبینییەکان لە ڕۆژی یەکشەممەوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان کەمێک دادەبەزن و ئاسمانیش نیمچەهەور دەبێت.
کەشناسی
پلەکانی گەرما
خۆڵبارین
