خوێندراوەتەوە: (1.3K)

گۆرانیبێژی دیاری کوردستان، خەلیل موراد وەندی، ئەم ئێوارەیە بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکرد.

چوار شەممە، ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و مقامبێژی کوردستان، خەلیل موارد وەندی، بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

خەلیل موراد وەندی، لە سەرەتای ساڵی حەفتاکانەوە دەستی بەکاری هونەری کردوە و بە خوێندکاری هونەرمەند عەلی مەردان دادەنرێت، خاوەنی دەیان گۆرانییە، کە لە ڕادیۆی بەغداد و تەلەڤزیۆنەکان تۆماری کردون، لە دیارترین گۆرانییەکانی هونەرمەند: خۆشەویستەکەم ئارامی گیانم، بەو بەو، هەی داد و بێداد، شیرین شیرینە، نالەبارم، جوانی جاران…

خەلیل موراد وەندی لە ساڵی ١٩٤٧، لە گوندی سەی برزوی سەر بە شاری خانەقین لە دایکبوە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زمانی کوردی کۆلێژی ئاداب لە بەغداد بەدەستهێناوە، دواتریش خوێندنی باڵای تەواوکردوە، وەک مامۆستا لە چەند شوێنێکی کوردستان و عێراق مامۆستایی کردوە و تا ساڵی ٢٠١٧ لە زانکۆی سۆران وەک مامۆستا خانەنشین کراوە.

هونەرمەند

خەلیل موراد وەندی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 1,882 📊 Click Here