خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەگوێرەی یاسای بودجە تاوەکو سێ مانگی دیکە بەردەوام دەبێت و دواتر ڕاستەوخۆ نوێدەکرێتەوە”.

شەممە ٢٧ی ئەیلول حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم رایگەیاند” نەوتی کێڵگەکانی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت”.

وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە ڕێژەی بەکارهێنانی نەوت بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆی کوردستانیش وتی”هەرێمی کوردستان دەتوانێت 50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەکاربهێنێت بۆ کاروباری ناوخۆیی و عێراق دەستوەردان لەو بابەتە ناکات.”

حەیان عەبدولغەنی دەشڵێت”دوای پابەندبوونی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ناردنی نەوت گرفتی نەناردنی مووچە کۆتایی دێت و پێویستە بەزووترین کاتیش سەرجەم مووچەخۆران هەژماری بانکی بکەنەوە بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن.”

سەبارەت بە ماوەی ڕێکەوتنی هەرێم و بەغداش وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەگوێرەی یاسای بودجە تاوەکو سێ مانگی دیکە بەردەوام دەبێت و دواتر ڕاستەوخۆ نوێدەکرێتەوە”.

حەیان عەبدولغەنی وتیشی” ئێستا نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەندەری جەیهانی تورکیا و لەوێ کۆگا دەکرێت چونکە جارێ بڕەکەی کەمە”.

حەیان عەبدولغەنی

وەزیری نەوتی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 189 Today: 705 📊 Click Here