خوێندراوەتەوە: (579)
ئەشرەف حەکیمی دووپاتی کردەوە کە خۆشحاڵە بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەفریقا بۆ ساڵی 2025، کە ئێوارەی ئەمڕۆ وەریگرت.
حەکیمی لەگەڵ محەمەد سەڵاح و ڤیکتۆر ئۆسیمین ڕکابەری لەسەر وەرگرتنی خەڵاتەکە کرد، بەڵام ئەستێرە مەغریبیەکە دوای وەرزێکی نایابی لەگەڵ پاریس سانجێرمان خەڵاتەکەی مسۆگەر کرد.
فۆت مێرکاتۆ دوای مەراسیمەکە لە زاری حەکیمیەوە بڵاویکردۆتەوە: شانازییەکی گەورەیە لێرەم و ئەم خەڵاتە وەربگرم، ئەم خەڵاتە تەنها بۆ من نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەفریقییەکانە.
