خوێندراوەتەوە: (37)

پێشبڕکێکاری عێراقی، حەنین قوڕەیشی بەشداری لە خولی ٧٤هەمین شاجوانی گەردوونی ٢٠٢٥ دەکات کە لە ٢١ی ئەم مانگە لە ” پاک کرێتی ” پایتەختی تایلەند بەڕێوەدەچێت و نوێنەری ١٣٠ وڵاتی جیهان بەشداری تێدا دەکەن.

ئەلقورەیشی دوای ئەوەی چەند ساڵێک لە پێشبڕکێکان دوورکەوتەوە، بەڵام لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی شاجوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ هەڵبژێردرا.

ئەلقورەیشی کەسایەتییەکی دیارە لە بوارەکانی کارگێڕی و کاری مرۆیی. ئێستا لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا نیشتەجێیە و لە تەمەنی دوانزە ساڵیدا عێراقی بەجێهێشتووە.

ئەم ئافرەتە بە رەگەز عێراقییە ئەزموونی پێشووی لە پێشبڕکێکانی جوانکاریدا هەیە، تاجی شاجوانی گەورەی نیڤادای ٢٠٢٤ی بەدەستهێنا، هەروەها بە چالاکییەکانی لە داکۆکیکردن لە مافی منداڵانی پەنابەر ناسراوە، کە ئیلهامەکەی لە ئەزموونی تایبەتی خۆی لە کۆچکردن و گەورەبوون لە هەندەران شارەزایە لە کولتوورە جیاجیاکان.

ئەلقورەیشی لە پەیجی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بەشداریکردنی لە پێشبڕکێی شاجوانی جیهان ڕایگەیاند.

شاجوانی جیهان

نوێنەری عێراق

حەنین قورەیشی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 1,914 📊 Click Here