خوێندراوەتەوە: (1.3K)
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند قۆناغی ئێستا پێویست دەکات هەمو لایەنە فەلەستینییەکان بەرەو پێشەوە بچن، ئێمە ئامادەیە بۆ نەرمی نواندنین”.
حازم قاسم، شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ “سکای نیوز عەرەبی” ڕایگەیاند” بزوتنەوەکەیان مەرج ناخاتەڕو کە ڕێگری لە شەرعیەتی فەلەستینی بکات و سازانی نێوان هێز و لایەنە فەلەستینیەكان پێویستە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە”.
وتەبێژی حەماس باسی لەوەشكرد، مەترسییەکانی سەر کەرتی غەزە پێویستی قەناعەتپێکەرن بۆ یەکگرتنی هەموان و داوای خێراکردنی پێکهێنانی لیژنەیەکی سەربەخۆی کردوە بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەزە.
قاسم جەختی لەوەکردەوە، هیچ لایەنێکی فەلەستینی ناتوانێت ئەوی دیکە دور بخاتەوە، و پشتڕاستی کردەوە کە حەماس هەوڵدەدات کەشێکی ئەرێنی بۆ گفتوگۆ فەراهەم بکات.
