خوێندراوەتەوە: (1.0K)

حیزبوڵای لوبنانی، هۆشداری توند دەدات و دەڵێت” هەرگیز دەستبەرداری چەکەکانیان نابن، فشارەکانی ئەمریکا و ئەوروپا کاریگەری نابێت.”

مەحمود قەماتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنانی، یەکشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ڕایگەیاند” دوژمن (ئیسرائیل) ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەرمان، هەموو فشارەکانی ئەمەریکا و ئەوروپاش کاریگەری لەسەر ئێمە نابێت”.

ئەم وتانەی ئەو بەرپرسەی حزبوڵا لە کاتێکدایە ئەمریکا فشارەکانی بۆ سەر لوبنان زیاتر کردوە بە ئامانجی چەک داماڵین لەو گروپە چەکدارە بەر لە ساڵی ئایندە.

ئەمە لە کاتێکدایە مانگی ئابی ڕابردوو، سوپای لوبنان پلانێکی پێنج قۆناغی بۆ داماڵینی چەک داڕشت، بەڵام ئەو گروپە ئاماژەیان بەوەکرد ئەو بریارە بهتهواوی خزمهت به بهرژهوهندییهكانی ئیسرائیل دهكات بۆ دەستێوەردان لە ئاسایش وجوگرافیا وسیاسەتی لوبنان و ئەوان پێوەی پاباند نابن.

حیزبوڵای لوبنانی

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,023 📊 Click Here