خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی دەرکردوە لیژنەیەکی باڵای نیشتیمانی دروست بکرێت سەبارەت بە سزاکانی گەنجینەی ئەمریکا کە بەسەر چەند کۆمپانیا و دامەزراوەی جیاواز سەپاندویەتی.

عەواد عەوادی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق، شەممە ١١ی تشرینی یەکەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند” حکومەتی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی ئەو بناغەیە کە دەوڵەتی عێراق لەسەری کاردەکات.”

عەوادی دەڵێت” حکومەت بە گرنگییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ناوەڕۆکی بڕیارەکانی ئەم دواییەی گەنجینەی ئەمەریکا دەکات سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر کۆمپانیای موهەندیس و هەندێک قەوارەی دیکە، بە بیانووی پەیوەندیکردنیان لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکان.’

وتیشی” محەمەد شیاع سودانی، بڕیاریداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای نیشتمانی، کە پێکهاتبێت لە نوێنەرانی وەزارەتی دارایی، دەستەی باڵای وردبینی، کۆمیسیۆنی دەستپاکی، و بانکی ناوەندی، بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی پەیوەندیدار و پێشکەشکردنی ڕاپۆرت و ڕاسپاردەکانی لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا، لەوانە ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی پێویست لە دژی ئەو سزایانە.”

لە کۆتایی قسەکانیدا، وتەبێژەکەی عێراق، باسی لەوەکرد، وڵاتەکەی پاپەندە بە سەرجەم ئەو ڕێککەوتن و یاداشتنامە نێودەوڵەتیانەی واژۆیکردوە بە نیگەرانە بەرامبەر بەو سزایانی سەپێندراوە و داوایان لە نوێنەرانی نێودەوڵەتی کردوە کە پاڵپشتی عێراق بکەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆمەڵێك سزای سەپاند بەسەر كەسایەتیی بانكی و كۆمپانیا عیراقییەكانی پەیوەست بەسوپای پاسدارانی ئێرانی و كەتیبەكانی حیزبوڵا لەوانە كۆمپانیای موهەندس كە باڵی ئابوری حەشدی شەعبیە.

ئەمریکا و عێراق

عێراق

سزاکانی ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 1,148 📊 Click Here