خوێندراوەتەوە: (18)

حزبی دەعوەی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێکدا بەربژێری حزبەکەی ئاشکراکرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە سەرۆکی حزبەکەیان، نوری مالیکیە.

شەممە، ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، لە ڕاگەیاندراوێکدا، حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕایگەیاند ” ئەنجوومەنی شوورای حیزبی دەعوەی ئیسلامی بە کۆی دەنگ، نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حیزبی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بەربژێر کرد، کە ئەزموون و توانای تەواوی بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵات لەم قۆناغە هەستیارەدا هەیە کە پێویستی بە بەڕێوەبردنێکی ژیرانە و هاوسەنگیی سیاسییە”.

ئەمە لە کاتێکدایە نوری مالیکی کە ڕابردوودا بۆ ماوەی دوو خول سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ و ٢٠١٤، حزبەکەی مالیکی لە هاوپەیمانی “دەوڵەتی قانون” بەشداری خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و توانیان ٢٩ کورسی بەدەست بهێنێت.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق

نوری مالیکی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 1,729 📊 Click Here