دڵدار لوقمان
سەرکردەی خراپ….
١ نەوەکانی لەدەرەوەی وڵات ئەخوێنن بە پارەی دزراوی میلەت
٢ بۆ نوخۆشی و گەشت کردن ڕوو لەدەرەوەی وڵات ئەکەن
٣ دوو چین لەناو کۆمەڵگا دروست ئەکەن چینی هەژار +چینی دەوڵەمەند چینی وەسەت بە رێژەیەکی زۆر بەرچاو کەم ئەکاتەوە
٤ هەموو پرۆژەکانی وڵات ئەدات بە کەرتی تایبەت لەکاتێکدا خزمو کەسی خۆی کەرتە تایبەتەکان بەڕێوە ئەبەن.
٥ زۆرترین گرنگی بە دروست کردنی شاری مۆدێرن +بینای بەرز ئەدات.
لەکاتێکدا دروست کردنی شاری مۆدێرن ئەبێتە هۆی دروست کردنی دوو جۆر ژیان کردنە لەیەک وڵاتدا .
٦ هەمیشە بە ترسەوە ژیان ئەکات بۆ هەموو شوێنێک رێژەیەکی یەکجار زۆر سەیارەی گولە نەبەڕو پاسەوانی لەگەڵدایە.
٧ هەمیشە دەزگای ڕاگەیاندنی زۆر ئەکاتەوە بۆ نیشاندانی ڕوویەکی جوانی دەسەڵاتەکەی + مەژخوڵ کردنی خەڵکەکەی بە شتی بێ سود
٨ هەمیشە هەوڵ ئەدات کۆمەڵگەیەکی نەخوێندەوار دروست بکات +کەسە زیرەکەکان لەوڵات دەر ئەکاتە یاخود زیندانیان ئەکات
٩ بڕوای بە دیموکراسیەت + یاسا + دادوەر +مافی مرۆف نییە هەمیشە دەسەڵات پشتاو پشتە یاساو داد وەریش لەژێر فەرمانو بڕیاری خۆیدایە مافی مرۆفیش بونی نییە
١٠ کۆمەڵێک گروپ دروست ئەکات پڕ چەکیان ئەکات بۆ مەبەستی سەرکوتکردنی خەڵکی بەکاریان ئەهێنێت
…………………..
سەرکردەی باش
١ نەوەکانی لەگەڵ خەڵکی لە قوتابخانەو زانکۆکانی دەوڵەت ئەخوێنن گەر نمرەی باشیان بەدەست هێنا ئە نێر درێنە دەرەوەی وڵات بۆ بەدەست هێنانی بڕوا نامە دواتر دەگەڕێندرێنەوە دەوڵەت بۆ خزمەت کردنی هاوڵاتیان.
٢ کەرتی تەندروستی +گەشتیاری گەشە پێ ئەدات تا ببێتە پایەیەکی گرنگی ئابوری بۆ دەوڵەت
٣ یەکسانی لەناو کۆمەڵگادا دروست ئەکات ناهێلێت چینایەتی دروست ببێت.
٤ هەمیشە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەلایەن دەوڵەتەوە دروست ئەکرێن + بەرێوە ئەبرێن یاخود ئەدرێت بە کەرتی تایبەت بەلام لەژێر چاودێری حکومەتدا .
٥ گرنگی بە رێگاو بان + ئاوو ئاوەرۆ + دروست کردنی سەوزای+یەکەی نیشتە جێ بون بەشێوەیەکی یەکسان ئەدات
٦ گەلەکەی خۆی خۆش ئەوێت هەمیشە لەناو گەلەکەیدا یە
٧ دەزگای راگەیاندنی کەم بەلام بە هێز دروست ئەکات وە چەندین بەرنامەی بەسود پێشکەش ئەکات
٨ هەمیشە ئاسان کاری بۆ خوێندکاران ئەکات یارمەتی خوێنداکارن ئەدات تا چینێکی خوێندەوار دروست بکات وە بە گرنگییەوە سەیری کەسە زیرەکەکان ئەکات یارمەتیان ئەدات تا بتوانن داهێنان بکەن لەهەموو بوارەکاندا.
٩ دیموکراسیەت پەیرەو ئەکات لەهەموو قۆناخەکاندا
هەرگیز دەست لەکاری دادگا +دادوەر دا ناکات هەموو تاکێک مافی پارێزراوە.
١٠یەک هێز دروست ئەکات بە ناوی هێزی نیشتیمانی بۆ پاراستی نیشتیمان هەرگیز دژ بە کەل +مەبەستی تایبەتی بەکار ناهێندرێن تەنها لەکاتی مەترسی لەسەر نیشتیمان جوڵەیان پێ ئەکرێت .
من تەنها ١٠ خاڵم ژمارد لە جیاوازی سەرکردەی باش و خراپ .
هەردوو حیزب یەکێتی ، پارتی یاخود بڵێم
سەرکردە بافل تالەبانی ،مەسرور بارزانی
هەموو ئەو خاڵانەی سەرکردەی خراپیان تێدا مەوجوودە بگرە بە زیادەوەش.
بۆیە هەرگیز نابێت سەرکردەیەکی ئاوا خراپ ببێت بە پێشڕەو و سەرکردەی گەلێک

