خوێندراوەتەوە: (5.7K)

دوای هەرەششەکانی ئیسرائیل لەو ناوچانەی کە باڵەخانەیان بەبەرزی تێدا ماوە، جارێکیتر هاووڵاتیانی فەڵەستینی ناچار بەکۆج کران و دەیان هەزار کەس بەرەو ناوچەکانی تر بەڕیکەوتن.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵۆ ڕایگەیاند، دوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ بەرفراوانکردنی هێرشەکان و فەرمانی چۆلکردنی هەندێک ناوچە، دەیان هەزار دانیشتووی کەرتی غەززە لەڕێگەی شەقامی ڕەشیدەوە، ناوچەکانی باکووریان بەرەو باشووری کەرتەکە جێ هێشت.

ئاماژە بەوەشدراوە، فەڵەستینییەکان بۆ مانەوەیان لە ژیان ناچار بوون پابەندی ئەو فەرمانەی ئیسرائیل بن، کە هەڕەشەی بەرفراوانکردنی هێرشی زەمینی کردبوو و هاوکاتیش ڕایگەیاندبوو، کە بەو پێیە ڕێگە دەدات بە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان.
نیگەرانییەکان بە هۆی پەرەسەندنی بۆردومانی ئیسرائیل لە ناوچەکەش هەیە و سوپای ئیسرائیلیش بەردەوامە لەسەر هێرشەکان.
هاوکات ژمارەیەکیش لە دانیشتووانی کەرتی غەززە بڕیاریان داوە کە پابەندی ئەو فەرمانەی ئیسرائیلییەکان نەبن و شوێنی خۆیان جێ نەهێشتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 22 Today: 55 📊 Click Here