خوێندراوەتەوە: (8.3K)

تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی تاران روویدا و بەرگریی شارستانیی شارەکە رایگەیاند، تەقینەوەی گاز بووە.

کاژێر 16:05 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەقینەوەیەک لە نهۆمی 1ـیەمی تاوەری پامچاڵ لە گەڕەکی چیتگەری تاران روویدا. کەسێک کە ڤیدیۆی رووداوەکەی تۆمار کردووە دەڵێت، ئەو شوێنە بە مووشەک کراوەتە ئامانج.

لە میدیای ئێراندا بڵاوکراوەتەوە، ئەو باڵەخانەی رووداوەکە تێیدا روویداوە، شوێنی نیشتەجێبوونی بەرپرس و فەرمانبەرانی رێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە.

جەلال مەلەکی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی تاران بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاند، تەقینەوەکە بە هۆی لێچوونی گاز روویداوە. بە گوتەی مەلەکی لەو رووداوەدا چوار کەس بریندار بوون، بەڵام شێروین تەبریزی، گوتەبێژی فریاکەوتنی تەندروستیی تاران رایگەیاندووە، 7 کەس بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانیش هێرشکردنە سەر باڵەخانەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، تەقینەوەکە بەهۆی کەمتەرخەمی خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونەکە روویداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,023 📊 Click Here