خوێندراوەتەوە: (1.5K)

بە هۆی تەقینەوەیەک لە بارەگایەکی حەشدی شەعبی، لە بەغداد ئەندامێکی ئەو هێزە کوژاروە و دوو کەسی دیکەش بریندارن.

سێ شەممە، ٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردوەتەوە کە تەقینەوەیەک لە ناوچەی بەسمایەی بەغداد لە نزیک وێستگەیەکی غاز ڕویداوە، بەشی هەڵگرتنی تەقەمەنی سەر بە حەشدی شەعبی بڵاویکردوەتەوە ” تەقینەوەکە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکێکی تەکنیکی هێزەکانمان ڕویداوە و ئەندامێکمان گیانی لە دەستداوە و دوو کەسی دیکەشمان بریندان”.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، تەقینەوەکە بە هۆی پاشماوەی تەقەمەنی داعش بوە، کە لە بارەگاکەی حەشدی شەعبیدا هەڵگیراوە.

بەغداد

حەشدی شەعبی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 131 📊 Click Here