خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ڕۆژنامەنووسێکی دیاری تورکیا، ئاشکرایدەکات، ئەردۆغان ڕێگەی داوە کە لیژنە پەرلەمانییەکەی تورکیا سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی بکەن.

عەبدولقادر سێلڤی، شەممە ١٥ی تشرینی دووەم، بڵاویکردەوە” نابێت لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان كه وتویه‌تی، “باری سه‌ر شانی پارته‌كه‌مان گران ناكه‌ین” وا لێكبدرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌ردانكردنی ئیمراڵیدا نییه به‌ڵكو ئه‌و له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئیمراڵیی ده‌م پارتی، گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكردوه بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن.”

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە میانی کۆبونەوەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی داد و گەشەپێدان، بنکەی پارتەکە دژایەتی خۆیان بۆ سەردانیكردنی ئۆجه‌لان دەربڕیوه و بە “بارێکی گران” بۆ سه‌ر پارته‌كه‌یان ناویان بردوه.

پێچەوانەی ئەو ویستە، ڕۆژنامەنووسەکە ئاشکرایکردوە، له کۆبونەوەی ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپە دا نەخشەڕێگای پڕۆسەی ‘تورکیا دور لە تیرۆر’ بە تەواوی پێداچونەوەی بۆ کرا، هەردولاش گەیشتنە ڕێککەوتنێکی تەواو تا به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه درێژەدان بە هەوڵەکان بدرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بناری قەندیل پارتی کرێکارانی پەکەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی رۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە کە هێچەکانی خۆی لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێنێتەوە و وتی” هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە نا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە قەندیل، ڕاگەیاندراوی هەنگاوە مێژووییەکە خوێندرایەوە.”

ئەردۆغان

پەکەکە

پڕۆسەی ئاشتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 214 Today: 931 📊 Click Here