ژمارەیەک لە بازرگانان و کاسباکاران لە تاران بە داخستنی دوکانەکانیان بەهۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی تمەن بەرانبەر بە نرخی دۆلار مانیان گرت و رژانە سەر شەقامەکان.
شەوی رابردوو بازرگانان و کاسبکارانی کۆمەڵگەی بازرگانی عەلائەدین و چارسۆ دژی بدابەزینی بەرچاوی نرخی تمەن بەرانبەر بە نرخی دۆلار ناڕەزایەتیان دەربڕی و رژانە سەر شەقامەکانی تاران و خۆپشاندانیان ئەنجامدا و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بە زیانێکی گەورە بۆ بازاڕەکان دەزانن.
فرۆشیارە لە شەقامی جۆمهوری تاران کۆبوونەوە و دروشمیان دژی بارودۆخی نائاسایی ژیان وتەوە.
بە وتەی خۆپیشاندەران، هەڵاوسانی توندی ئابووری، وایکردووە کە نەتوانرێت هیچ نرخێک بۆ کاڵاکان بە تایبەتی مۆبایڵ و کاڵای دیجیتاڵییەکان دیاری بکرێت. هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، کڕیارانی نیگەران و نائارام کردووە.
کاسبکاران بێتوانایی حکومەت لە ڕێکخستنی بازاڕی دراوی بیانی بە هۆکاری سەرەکی دۆخی ئێستا و بەردەوامبوونی دەزانن.
دوێنێ ، نرخی یەک دۆلار گەیشتە ١٤٤ هەزار تمەن، بە وتەی شارەزایانی دارایی، ئەگەر حکومەت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستوەردان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی نەکات، ئەوا نرخی دۆلار باز بۆ ١٦٠ هەزار تمەن بەرز دەبێتەوە.
هەروەها دراوە نێودەوڵەتییەکان هاوتەریب لەگەڵ نرخی دۆلار بەرزبوونەتەوە. نرخی یۆرۆ بە زیاتر لە ١٦٩ هەزار و پاوەندی بەریتانی بە ١٩٤ هەزار تمەن لە بازاڕی ئەمڕۆدا مامەڵەی پێوەکرا.
دۆلار
ئابووری
ئێران
